٢٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٣١
بارزانی : لەگەڵ بەغدا و ئەمریکا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی مووسڵ ڕێککەوتین

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق باسی دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر سازوکاری هەماهەنگی و هاوکاری لە ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی شاری مووسڵ لەنێوان هێزی هاوپەیمانیی و پێشمەرگە و هێزی ئێراقی کرد .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی سومەریە نیوز،  مەسعوود بارزانی  سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە ڕاگەیاندنی  ڕێککەوتنی نێوان تاقمە باسکراوەکان هیواداری دەربڕی کە  هاوکاری هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و هێزی ئێراقی  ببێتە  هۆی دەستەبەر بوونی بواری پەرەی متمانەلەنێوان دوولایەن.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە بەیاننامەیە ک دا وتی : بارزانی لەسەر کوبوونەوەی سیاسی و سەربازی هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراق و ئەمریکا چاوەدێری دەکرد .

ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامادەبوونی ژومارێک لە کاربەدەستانی ئاسایشی و سەربازیی هەرێم، باڵوێزی ئەمریکا لە ئێراق ، فەرماندەی  هێزی ئەمریکی لە ئێراق،  ژومارێک لە ڕاوێژکاران  و کاربەدەستانی سەربازی ئەمریکی ، عەبدولئەمیر زەیدی،  جێگری سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئێراق و ژومارێک لە کاربەدەستانی سەربازی دەوڵەتی بەغدا بەڕێوەچوو.

بارزانی وتی : ئێمە داوای ئەمە دەکەین کە ئۆپراسیۆنی باسکراو کوتایی بێنێ بە گرفت و کەسەرەکانی  خەڵکی نەینەوا.

ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ وەک هۆکارێک بۆ پێشگرتن لە دەرکەوتنی رە شە کوژی وتوندرەوی، گرینگایەتی زۆری هەیە.....

کۆتایی کورتە نامە/310